گواردیۆلا: ستێرلینگ نەیدەزانی ناوبژیوان هەڵەی کردووە !

یاریگا-پیپ گواردیۆلا بەرگری  لە رەحیم ستێرلینگ دەکات پاش ئەوەی  هەڵەیەکی ناوبژیوانی قۆزتەوە و ئاگاداری نەکردووە.

لە کاتی گۆڵی دووهەمی مانچستەر ستیدا، ستێرلینگ قاچی لە چیمەنی یاریگا گیربوو بەهۆیەوە کەوت بە زەویدا بەڵام ناوبژیوان لێدانی سزای بۆ مانستی هەژمارکرد بێ ئەوەی هیچ یاریزانێکی تیمی بەرامبەری بەرکەوتبێت، رەحیم تووشی رەخنەی زۆر بووەوە کە ناوبژیوانی ئاگادار نەکردووەتەوە لە هەڵەکەی.

بەڵام گواردیۆلا بەرگری لێدەکات و وتی “بەڵێ راستە لێدانی سزا نەبوو، بەڵام ستێرلینگ هەوڵیدا تۆپەکە بخاتە پشتی گۆڵپارێز و قاچی لە زەویی گیربوو، ئاگاداری هەڵەکەی ناوبژیوان نەبوو، وە هەڵەی ئەو نەبوو . ئێمە خۆمان حەز ناکەین بەو جۆرە گۆڵ تۆماربکەین”.

مانچستەر ستی بە نیو دەرزەن گۆڵ لە شاختاری بردەوە و ئاستە سەرسوڕهێنەرەکەی ئەم وەرزەیان درێژەی هەیە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا