ڕۆژنامەیەک نهێنی گەشتکردنی مێسی لەگەڵ یانەکە بۆ ئیتالیا ئاشکرا دەکات

یاریگا

ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنی نهێنی گەشتکردنی لیۆنیل مێسی لەگەڵ شاندی یانەکە بۆ میلان ئاشکرا دەکات، وێرای ئەوەی کە ئەستێرە ئارجەنتینییەکە دەیزانی کە لو یارییە بەشداری ناکات.

ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەۆلنی لەم بارەیەوە بە ناونیشانی گەورە نووسیویەتی کە ڤاڵڤێردی بە بردنی مێسی بۆ یارییەکەی ئینتەرمیلان فێڵی لە یانە ئیتاڵیەکە کرد و نا جێگیری بۆ پلانەکانی یانەی ئینتەر دروست کرد، لەبەر ئەوەی ڕاهێنەری بارسا مێسی وەک فشارێک بەکار هێنا، هەروەها گەشت کردنی مێسی کاریگەری ئەرێنی بەسەر ورەی یاریزانەکان هەبوو، لەبەر ئەوەی وەک سەرکردەیەکی گەورە لە یانەکە نزیک بوونی لە یاریزانان کاریگەری زۆری لەسەر ئاستی تیپەکە هەبوو.

ئاشکرایە کە مێسی لە یاری ئینتەر لە نێو هاندەران سەیری یارییەکەی دەکرد دوای ئەوەی ڤاڵڤێردی بڕیاری ئەوەی دا کە بەهیچ شێوەیەک سەرکێشی بە بەشداری کردنی نەکات، تا بە تەواوی ئامادە نەبێت، لەبەر ئەوەی لەم وەرزەدا بارسا زۆر پێویستی بە مێسی یە بۆ ئەوەی بتوانێت ئامانجی سەرەکی بەدی بهێنێت، کە ئەویش بردنەوەی چامپیۆنزلیگ دەبێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر