ڕامۆس سەبارەت بە لووت شکاندنی یاریزانەکەی بلزن قسەی خۆی کرد

یاریگا

دوای ئەوەی سێرجیۆ ڕامۆس لە هەندێک میدیاکان بە لێدانی بە ئەنقەستی (میلان هاڤێل)ی یاریزانی ڤیکتۆریا بلزن و شکاندنی لووتی یاریزانەکە تاوانبار کرا،  کاپتنی ریال مەدرید دەربارەی ڕووداوەکە هاتە دەنگ.

ڕۆژنامە (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە ڕامۆس سەبارەت بە ڕووداوە کە بەرگری لەخۆی کردوە و دەڵێت” من هەوڵی ئازاردانی (میلان)ی یاریزانی بلزنم نەداوە، هەروەها هیچ نیەتێکی ئازاردانی یاریزانەکەم نەبووە، یارییەکە خێرابوو، ڕووداوەکەش بە شێوەیەکی کت و پڕ ڕوویدا، من پەیامێکم بۆ یارزانەکە ناردوە و تێیا هیوام خواستوە بە زووترین کات چاک ببێتەوە، لەبەر ئەوەی پێکانی لووت هەمیشە هەستیارە، من پێشتر 3 جار تووشی لووت شکان هاتووم، بۆیە دەڵێم هیچ کاتێک مەبستم ئازار گەیاندن بە هیچ یاریزانێک نەبوە”.

لە تەوەرێکی دیکەی قسەکانیدا ڕامۆس سەبارەت بە دژایەتی کردنی بڕیاری ئەنتۆنیۆ کۆنتی بۆ وەگرتنی پۆستێ ڕاهێنەرایەتی یانەکە گوتی ” من هیچ ڕۆڵێکم لەوەدا نەبووە، باسی کۆنتیشم نەکردوە من تەنها گوتم کە ڕێز بە ناسەپێنرێت بەڵکو بە هەلسو کەوتت وەردەگیرێت”.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر