سەرەتایەکی بەهێز بۆ سۆلاری !

یاریگا- بۆ سێهەم یاری لەسەریەک لەوکاتەوەی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدریدی گرتۆتە ئەستۆ سانتیاگۆ سۆلاری سەرکەوتنی تۆمارکرد .

ڕیاڵ لەگەڵ سۆلاری لە پاڵەوانێتیەکانی چامپیۆنسلیگ و لالیگا و جامی شا سێ یاری کردووە کەتێێدا 12 گۆڵیان تۆمارکردووە بەبێ ئەوەی هیچ گۆڵێکیان لێ تۆماکرابێت . کەئەوەش یەکەم جارە ڕوودەدات بۆ یانەی شاهانە لە 12 مانگی ڕابردوو .

هەروەها سۆلاری یەکەم ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدریدە لە ساڵی 1957 وە کە لە سێ یاری سەرەتایدا هیچ گۆڵێک لە یانەکە تۆمارنەکرابێت .

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر