بایەڕن میونشن زێدانی دەوێت

0

بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی ئەم وەرزەی بایەڕن میونشینی ئەڵمانی ئەگەری زۆر هەیە نیکۆ کۆڤاتچی کڕواتی لە پۆستەکەی لابدرێت، رۆژنامەیەکی ئەڵمانی ناسراویش ئاماژەی کردوە کە زێدان بژاردەیەکی بەهێزی بەرپرسانی یانە باڤاریەکە دەبێت.

ڕۆژنامەی (بیلد) ی ئەڵمانی ئاماژەی کردوە کە هەر یەکە زێنەدین زێدان ڕاهێنەری پێشووی ڕیاڵ مەدرید و ئارسین فینگەر ڕاهێنەری پێشووی ئاڕسیناڵ کە هەردووکیان فەرەنسین و پەیوەنییان بەهیچ یانەیەک نەماوە، بەهێزترین دوو بژاردەن بۆ ئەوەی شوێنی نیکۆ کۆڤاتچ بگرنەوە، بەگوێرەی هەواڵەکە ئۆلی هۆنیس سەرۆکی یانەی بایەڕن دوای یەکسانبوون بەرانبەر (فۆرتۆنا دۆسلدۆرف) کە خوارەوەی ڕیزبەندی یانەکانی بۆندز لیگایە ، فشاری زۆری کەتووەتە سەر بۆ ئەوەی ڕاهێنەر بگۆڕێت، هەر چەندە پێشتر ڕایگەیاندبوو کە نایەوێت پەلە لەو بابەتە بکات.

ئاشکرایە کە بایەڕن میونشین کاتژمێر 11 ئەمشەو لە میانی گەڕی پێنجەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگدا لەسەر یاریگای خۆیدا بەرانبەر یانەی بێنفیکای پورتوگالی یاری دەکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.