نێیمار هۆکاری مشتومڕی لەگەڵ ناوبژیوانی یاری بەرانبەر ناپۆلی ئاشکراکرد

یاریگا

نێیمار جۆنیۆر، ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی، هۆکاری مشتومڕی توندی بەرانبەر ناوبژیوانی هۆڵەندی یاری بەرانبەر ناپۆلی ئیتالی دوای یارییەکە بۆ میدیکان ئاشکرا دەکات.

لەم ڕووەوە، نێیمار ڕایگەیاند کە (بیۆرن کۆیبرز)ی ناوبژیوانی یاری بەرانبەر ناپۆلی قسەیەکی زۆر نەشیاوی بەرانبەر کرد، بۆیە ئەویش کۆنتڕۆڵی لە دسەت داو بەرەو ڕووی ناوبژیوان ڕۆیشت، بەڵام مباپی ڕێگری لێکرد، نێیمار گوتیشی بە ئێمە دەڵێن پێویستە ڕێز لە ناوبژیوانان بگرین، بەڵام پێم وایە پێویستە ئەوانیش بە هەمان شێوە ڕێز لە ئێمە بگرنەوە، ئەو ناوبژیوانە شایەنی سزادانە، ئەو قسەیەکی زۆر ناشیاوی بەم گوت کە نامەوێت لێرە باسی بکەم”.

لەکۆتاییدا تا ئەو ساتە، یانەی پاریس سان جێرمان هیچ کارێکی فەرمی ئەنجام نەداوە بۆ ئەوەی بەهۆی ئەو ڕووداوە یان ئەو هەڵانەی لە یارییەکەی دوێنێ شەو کردوویەتی سکاڵا لەسەر ناوبژیوانی یارییەکە تۆمار بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر