3 یاریزانی کورد بۆ یاری هەڵبژاردەی عێراق بەرانبەر بۆلیڤیا بانگهێشتکران

یاریگا

سترینیچکۆ کاتانیچ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق 24 یاریزانی بۆ یاری دۆستانەی بەرانبەر بۆلیڤیا بانگهێشتکردوە، کە تێیدا لیستەکە 3 یاریزانی کوردی تێدایە.

بەگوێرەی لیستەکەی ڕاهێنەر کە فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عێراق بڵاویکردوەتەوە، کاتانیچ هەریەکە لە ڕێبین سۆلاقە و بڕوا نوری و ئەحمەد یاسینی بانهێشت کردوە، لە کاتێکدا جێستن مێرام یاریزانی کۆڵەمبس کڕۆی ئەمەریکی و ئوسامە ڕەشیدی یاریزانی کوردی یانەی سانتا کلارای پورتوگالی بۆ ئەو یارییە بانگهێشت نەکراون، لەبەر ئەوەی هەردووکیان یاری گرنگیان لەگەڵ یانەکانیان هەیە، لەکاتێکدا عەلی عەدنانی یاریزانی ئەتلانتای ئیتالی لەو یارییە ئامادە دەبێت، ئەوەی خورارەوەش پێکهاتەی هەڵبژاردەی عێراقە بۆ یاری دۆستانەی بۆلیڤیا کە ڕۆژی 20 ی ئەم مانگە ئەنجام دەدرێت.

هەڵبژاردەی عێراق لە ژێر سەرپەرشتی ڕاهێنەری سلۆڤینی کاتانیچ خۆی بۆ جامی ئاسیا ئامادە دەکات، بڕیاریشە دوای ئەم یارییە لە مانگی داهاتوودا هەڵبژاردەکە دوو یاری دۆستانەی دیکە بەر لە جامی ئاسیا ئەنجام بدات.

ياریزانە بانگهێشتکراوەکان بۆ هەڵبژاردەی عێراق:

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر