پێرێز ڕاهێنەرێکی تازە بۆ ڕیال مەدرید دەکاتە ئامانج

یاریگا

دوای لادانی لۆپیتیجی و دەستنیشانکردنی سۆلاری وەک ڕاهێنەری کاتی ریال مەدرید، فلۆرۆنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید ڕاهێنەرێکی تازەی بۆ یانەکەی کردوەتە ئامانج.

ڕۆژنامەی (زا صەن)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە کە لیۆناردۆ گاردیم، ڕاهێنەری پورتوگالی پێشووی یانەی مۆناکۆ یەکێکە لەو ڕاهێنەرانەی کە بۆ پۆستی ڕاهێنەری ڕیال مەدرید پاڵێوراوە، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە پێرێز دوای ئەوەی لە بۆچەتینیۆی ڕاهێنەری تۆتنهام بەهۆی داویین لێدوانەکانی کەمێک بێ ئومێد بوو، ئەمجارە لیۆناردۆ گاردیمی کردوەتە ئامانج و بایەخی زۆری پێ دەدات و ڕاهێنەرەکەی وەک یەکێک لە بژاردەکان دیاری کردوە.

ئاشکرایە کە گاردیم، لە چەند ساڵی ڕابردوو توانی نازناوی خولی فەرەنسی بۆ مۆناکۆ بەدەست بهێنێت و لە چامپیۆنزلیگیش یانەکە تا قۆناغی پێش کۆتایی ببات و کۆمەڵێک یاریزانی گەورەش پێ بگەیەنێت لەوانە کیلیان مباپی و میندی و فابینیۆ و بیرناردۆ سیلفا و چەندین یاریزانی دیکە کە بەفرۆشتنیان دواتر، ئاستی یانەکە بە تەواوی دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر