پۆگبا: گۆڵکردن وەک خواردنەوەی ئاوە بۆ رۆناڵدۆ

پاولۆ پۆگبا بە گاڵتەوە باس لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات و دەڵێت گۆڵکردن لای رۆناڵدۆ وەک خواردنەوەی ئاو وایە

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا ئەو ئەستێرەیی مانجستەر یونایتد لەبارەی رۆناڵدۆ گوتی:

“بۆ یۆڤانتۆس زۆر باشبوو کە لەگەڵ رۆناڵدۆ گرێبەستی واژۆکرد. ئەوە هەمیشە شتێکی باشە کە رۆناڵدۆ لە یانەکەت بێت”

“یاریکردن لەگەڵ یاریزانانی وەک رۆناڵدۆ و مێسی و نەیمار هەمیشە چێژێکی خۆی هەیە”

“وادەزانم ئەوە شتێکە زۆر باشە بۆ یۆڤانتۆس کە یاریزانێکی هەبێت گۆڵکردن وەک خواردنەوەی ئاو بێت لای” 

رۆناڵدۆ لە ١٣ یاریدا بۆ یۆڤی توانیویەتی ١٣ گۆڵ تۆماربکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا