مالکۆم بە لێدوانێک پەیامێکی بەهێز بۆ ڤاڵڤێردی دەنێرێت

یاریگا

دوای ئەوەی دوای دوو خولەک لە دابەزینی وەک یەدەگ توانی مەتەڵەکانی گۆڵی ئینتەر میلان بکاتەوە، مالۆمی ئەستێرەی بەڕازیلی یانەی بارسێلۆنا خۆشخالی خۆی دەربڕی و بە لێدوانێک ڕکابەری ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری دەستپێکرد.

لەم بارەیەوە مالکۆم دوای یارییەکە لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ) گوتی” ئێستا وا خەونی من لەگەڵ بارسێلۆنا بە فەرمی دەستی پێکرد بۆیە بەو بۆنەیە لەگەڵ خانەوادەکەم ئاهەنگی خۆشی دەگێڕم، بەڕاستی یاریکردن بۆ ئەو یانەیە خەونی منداڵێم بوو، ئەمڕۆش زۆر دڵخۆشم کەتوانیم لە یەکەم دەرکەوتنم لەگەڵ ئەو یانەیەلە چامپیۆنزلیگ گۆڵێکی گرنگ تۆمار بکەم، دواتر وەک پەیامێک بۆ ڤاڵڤێردی مالکۆم گوتی “دەبێت کاتی زیاتر یاری بکەم، لەسەر مەشقەکانم بەردەوام دەبم و گەرم و گوڕتر دەبم تا بەرزی کوالیتی خۆم یاریزان بسەلمێنم و ئەو یانەیەش بەجێ ناهێڵم”.

ئاشکرایە کە مالکۆم بە پێی میدیکانی ئیسپانیا و جیهان و هاندرانی بارسا لە لایەن ڤاڵڤێردی زۆر فەرامۆش کراوە و یاریزانەکە بەو هۆیەوە تووشی بێ ئومێدی بووە، بەڵام ئاستی بەرزی یاریزانەکە لە یارییەکەی دوێنێ فشاری زیاتر دەخاتە سەر ڕاهێنەری بارسێلۆنا بۆ ئەوەی لە ماوەی داهاتوودا بەحوکمی دابەزینی ئاستی دیمبلی خولەکی زیاتر یاری بە مالکۆم بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر