ڕاهێنەری ریال شەش یاریزان لە یاری ڤیکتۆریا بلزن دووردەخاتەوە

یاریگا

سانتیاگۆ سۆلاری، ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید لیستی یاریزانانی یانەکەی بۆ یاری گەڕی چوارەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ ڕاگەیاند و تێیدا 6 یاریزان بەهۆی پێکان و شتی دیکە لەو یارییە دوورخراونەتەوە.

بەگوێرەی لیستەکە کە لە 20 یاریزان پێکهاتوە، هەر یەکە لە دانی کارڤەخال و مارسیلۆ و ڤاران و ماریانۆ دیاز و فایخۆ بەهۆی پێکان دوور خراونەتەوە، لۆکا زێدانیش بە بڕیارێکی هونەری سۆلاری ناوی لە لیستی یاریزانانی ئەو یارییە نییە، ئەوەی خوارەوەش پێکاهتەی سۆلارییە بۆ یاری بلزن لە گەڕی چوارەمی چامپیۆنزلیگدا.

گۆڵپارێزان: ناڤاس ، کاسیا ، کۆرتوا
بەرگریکاران: ڕامۆس ، ئۆدەریزۆلا، ناچۆ ، ریگیلۆن، خافی سانچێز
ناوەڕاست: کڕۆس ، مۆدڕیچ، کاسیمێرۆ، ئیسکۆ، سیبایۆس، یۆرەنتی، ڤاڵڤیردی، ئاسنسیۆ
هێرشبردن: بن زیمە ، بەیل، لۆکاس ڤاسکوێز، ڤینیسیۆس جۆنیۆر

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر