بۆچەتینۆ گرێبەستێکی گەورەی ڕیال مەدرید ڕەتدەکاتەوە

یاریگا

ماوریسیۆ بۆچەتینۆ، ڕاهێنەری تۆتنهامی ئینگلیزی جارێکی دیکە ڕیال مەدرید بێ ئومێد کرد، کاتێک ڕایگەیاند کە لەگەڵ یانەکەی دڵخۆشە و لەبەر ئەوەش گرێبەستێکی گەورەی یانەی شاهانەی ڕەت کردوەتوە.

ڕۆژنامەی (زا صەن)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە کە بۆچەتینیۆ بە بەرپرسانی ڕیال مەدریدی ڕاگەیاندوە کە پێویستە چیتر بیر لە هاتنی بۆ ڕیال مەدرید نەکەنەوە لەبەر ئەوەی ئەو بەردەوام دەبێت، بۆیە پێویستە ئەو بابەتە لە بیر بکەن، بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکە گرنگترین هۆکارەکانی ڕەتکردنەوەی دەستەوارەکەی ڕیال مەدرید کە 15 ملیۆن پاوەن بوو بۆ هەرساڵێک، ئەوەش لەو بڕە پارەیە زیاترە کە ئیستا لە تۆتنهام وەریدەگرێت، وێرای ئەوەش ڕۆژنامەکە پێشبینی دەکات کە ڕیال مەدرید جارێکی دیکەش لە وادەی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان هەوڵێکی دیکە بۆ ئەم مەبەستە بداتەوە.

ئاشکرایە کە یانەی تۆتنهام گرێبەستی بۆچەتینیۆی ڕاهێنەری یانەکەی بۆ 5 ساڵ تازەکردوتەوە، هەروەها جگە لەویش گرێبەستی هەردوو یاریزان هاری کەین ودایلی ئالی بۆ چەند ساڵێکی دیکە تازەکردوەتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر