ڕۆژنامەیەک هەواڵێکی گرنگ لەسەر پێدانی مۆڵەتی پزیشکی بە مێسی بڵاودەکاتەوە

یاریگا

دوای ئەوەی بەشداری لە دوایین یەکەی مەشقی یانەکە کرد، لیۆنێل مێسی ئەستێرەی بارسێلۆنا چاوەڕێی وەرگرتنی مۆڵەتی پزیشکی دەکات، ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنیش هەواڵێکی گرنگ لەو بارەیەوە بڵاودەکاتەوە.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە مێسی ئەمڕۆ سێشەممە مۆڵەتی پزیشکی بە فەرمی وەردەگرێت، بەڵام یارییەکە لەسەر کورسی یەدەگ دەست پێدەکات و لە پێکهاتەی سەرەکی یانەی بارسێلۆنا بۆ یاری ئینتەرمیلان بەشدار نابێت و ئەگەر هەیە لە گێمی دووەم یاری بکات، ئەوە لە کاتێکدا ڤاڵڤێردی ڕاهێنەر ڕایگەیاند کە نایەوێت سەرکێشی بە بەشداربوونی مێسی بکات ئەگەر تەواو لە بارودۆخی یاریزانەکە دڵنیا نەبێتەوە، لەبەر ئەوەی نایەوێت ئەستێرەی یانەکە جارێکی دیکە تووشی پێکان ببێتەوە.

مێسی زۆر بە ئاسایی لە مەشقەکانی دوێنێ بەشداری کرد و توشی هیچ کێشەیەک نەهاتەوە، بەڵام بابەتی بەشداری کردنی لەو یاری ئینتەر پێش چەند کاتژمێرێک لە یارییەکە دیاری دەکرێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر