ریڤەر پلێت وەڵامی دەنگۆیەک دەداتەوە

0

یانەی ریڤەرپلێت لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تویتەر هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەت دەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن کە یاریەکە لە یاریگایی یانەی مۆنیمۆنتال ئەنجام نادرێت و دەگوازرێتەوە یاریگایەکی دەرەوەی وڵاتی ئەرژەنتینا

یانەی ریڤەرپلێت لە بەیانەکەی لە تویتەر نوسیویەتی ” لە چاوەڕوانی دیاریی کردنی کاتی بەڕێوەچوونی یاریی گەڕانەوە، داوا لە هاندەرانمان دەکەین بلیتی یاریەکە لای خۆتان بپارێزن، بۆ ئەوەی ئەو کاتەی کاتی بەڕێوەچوونی یاریەکە دیاریی کرا لە لایەن کۆنمیبۆل بتوانن بێنە ناو یاریگای مۆنیمۆنتال ”

لە چەند سەرچاوەیەک باس لەوە کرا فیدراسۆنی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور ناسراو بە کۆنمیبۆل بڕیاریداوە یاریەکە لە یاریگایەکی تر بەڕێوەبچێت، لە یەکێک لە یاریگاکانی وڵاتەکانی ئۆرۆگوای یان پارەگوای یان چیلی بەڕێوە بچێت،بەڵام یانەی ریڤەر پلێت بەم تویتە هەموو ئەو دەنگۆیانەی ڕەت کردەوە کە باس لە بەڕێوەچوونی یاریەکە دەکەن لە دەرەوەی وڵاتی ئەرژەنتینا

شایەنی باس کردنە بڕیار بوو دوێنێ شەمە بەرواری 24/11 یاریی گەڕانەوەی کۆتایی جامی لیپەرتادۆرس لە نێوان ریڤەرپلێت و بۆکا جۆنیۆرز بەڕێوە بچێت، بەڵام بە هۆی شەڕ و ئاژاوەی هاندەرانی یانەی ریڤەرپلێت و بریندار بوونی 6 یاریزانی یانەی بۆکا جۆنیۆرز یاریەکە بۆ 24 کاتژمێر دواخرا، بەڵام دواتر دووبارە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا بڕیارە ڕۆژی سێشەمە لە کۆبونەوەیەکی نا ئاسایی کۆنمیبۆل بڕیار لەسەر کاتی بەڕێوەچوونی یاریەکە دەدات

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.