فرانس فوتبۆڵ: ڤینگەر دەبێتە راهێنەری میلان

رۆژنامەی فرانس فوتبۆڵ لە هەوڵێکیدا ئاماژە بەوەوە دەدات، ئارسن ڤینگەر نزیکە لەوەی ببێتە راهێنەری میلان و جێ بە جینارۆ گاتوزۆ چۆڵبکات.

دوای ٢٢ راهێنەرایەتیکردنی ئەرسناڵ، ئێستا ڤینگەر راهێنەری هیچ یانەیەک نییە بەڵام پێشتر رایگەیاندبوو کە لە ساڵی ٢٠١٩ دەگەڕێتەوە.

میدیا جیهانییەکان پێشتر ناوی چەندین یانەی جیاوازیان هێنابوو کە گوایە ڤینگەر دەبێتە راهێنەریان بەڵام ئەوانە گشتیان دەنگۆبوون و لە نوێترین هەواڵیشدا فرانس فوتبۆڵ دەڵێت، ڤینگەر دەبێتە راهێنەری ئەی سی میلان.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا