کارڤەخاڵ : لوپیتیگی باشترین راهێنەربوو

دانیەل کارڤەخاڵ نیگەرانی خۆی لە رۆشتنی لوپیتیگی راهێنەر پێشووی ریال مەدرید دەردەبڕێت و دەڵێت ئەو راهێنەرە باشترین راهێنەربووە کە ئەو کاری لەگەڵ کردووە

ئەو راهێنەرە ئیسپانییە لە دوای شکستی مەدرید بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە بارسا، لە کارەکەی دوورخرایەوە.

لە ئێستاشدا سۆلاری ئەرجەنتینی ئەرکی راهێنەرایەتی ریال مەدریدی لە ئەستۆیە.

لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا کارڤەخال لە بارەی لوپیتیگی گووتی:

“ئەو باشترین راهێنەرە من کارم لەگەڵ کردبێت بەڵام بەداخەوە لە مەدرید سەرکەوتنی بەدەست نەهێنا”

“ بۆچوونی دەربارەی تۆپی پێ و بەو جۆرەش کە یاریزانەکان و یانەکەی ئیدارە دەدا سەرسوڕهێنەربوو”

“من سوودم لە ئەزموونەکانی ئەو وەرگرتووە و ئەوەش هەمیشە دەڵێم”

 

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا