گاتووزۆ باس لە پێکانەکەی هیگواین دەکات

جینارۆ گاتوزۆ هیواخوازە هیگواینی هێرشبەری هیچ پێکانێکی جددی نەبێت

هیگواین لە یارییەکەی نێوان میلان و ئۆدێنیزی کە میلان لە دوا خولەکەکان توانی بە گۆڵێک سەرکەوتوو بێت دووچاری پێکان بوو و لەوبارەوەشەوە گاتووزۆ رایگەیاند

“ئەو هەستی بە ئازار لە پشتی کردووە، ئەو کاتێک گەنجبووە هەمان کێشەی هەبووە و نەشتگەری بۆ ئەنجام دراوە”

“ئێستا هەمان کێشەیە  و هیوادارین هیچ شتێکی جددی نەبێت”

“ئێمە لەو یارییە توانیمان سەرکەوتوو بین سەرەڕای ئەوەی زۆرێک لە یاریزانەکانمان دووچاری پێکان هاتبوو بەڵام هیوادارم لە یاری داهاتوو وزەی زیاترمان هەبێت”

میلان ئەمساڵ تاکو ئێستا بارودۆخی باشترە و ئێستا بە کۆکردنەوەی ٢١ خاڵ پلەی چوارەمی خولی ئیتاڵی گرتووە

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا