ئەمشەو داڵکورد یاریەکی چارەنووساز ئەنجام دەدات

 

یاریگا

لەمیانەی یاریەکانی گەڕی 29 هەمینی خولی ( ئاڵسڤێنسکان)ی سویدی، کاتژمێر 9:00 شەو بە کاتی کوردستان، یانەی دالکورد لەسەر یاریگایی تایبەت بە خۆی (یافڵیفاڵین) لە شاری (یافڵی) میوانداری یانەی یوگاردنی پلەی هەشتەم دەکات.

لەم یارییەدا یانەی داڵکورد گەر بتوانیت سەرکەوتن تۆمار بکات ئەوا بە فەرمی گەیشتنی بۆ یاری پلەی ئۆف مسۆگەر دەکات و لەوێ دوایین جەنگی بۆ مانەوە لە پلە نایابەکان ئەنجام بدات، لە کاتێکدا گەر یەکسان بێت یان شکست بخوات ئەوا تا گەڕی داهاتوو و کۆتایی دەبێت چاوەڕێ بکات و لەوێ بارودۆخەکە دیاری دەکرێت، یانەی داڵکورد کە بەر لە دوو گەڕ لە تەواوبوونی خولەکە 21 خاڵی کۆکردوەتوە و تەنها بە خاڵێک پێش یانەی بۆرما بۆجکارنا کەوتوە کە ئەویش ئەمڕۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە یارییەگی قورس ڕووبەڕووی ئلفسبۆرگ دەبێتەوە، کە خاوەنی پلەی 11 هەمینە، تەنها یەکێک لەو دوو یانەیە چانسی گەیشتنی بۆ یاری پلەی ئۆفی دەبێت.

ئاشکرایە کە ئەوە یەکەمین وەرزە یانەی داڵکورد دەگاتە ئاستی نایابی یانەکانی سوید و یانەکەش چەندین یاریزانی کوردی لەخۆوە گرتوە و هاندەرێکی زۆری کوردی سوید و ئەورپاش خۆیان بە هاندەری ئەو یانەیە دەزانن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر