ڕاهێنەری بارسا سەبارەت بە یاری کردنی مێسی بەرانبەر ئینتەر بڕیاری خۆی دا

یاریگا

دوای چاکبوونەوەی لیۆنێل مێسی لە پێکانەکەی لەگەڵ یانەکەی گەشتی کردوە بە هیوای ئەوەی بەرانبەر ئینتەر میلان یاری بکات، لەو کاتەدا رۆژنامەیەکی کەتەلۆنی بۆچوونی ڕاهێنەری بارسێلۆنای سەبارەت بە بەشداری کردنی مێسی لەو یارییە ئاشکرا کردوە.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ) بڵاویکردوەتەوە کە مێسی لەگەڵ یانەکە گەشتی ئیتاڵیا دەکات و وێرای ئەوەی مۆڵەتی پزیشکی یاریکردنی پێ نەدراوە، بەڵام خوازیارە لە یاری ئینتەر میلان لەگەڕی چوارەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ بەشداری بکات، بەڵام بەگوێرەی رۆژنامەکە ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری بارسێلۆنا نایەوێت سەرکێشی بە بەشداربوونی مێسی بکات و یاریزانە ئارجەنتینییەکە لەسەر کورسی یەدەگ دەهێڵێتەوە و تەنها ئەگەر بارودۆخەکە خراپ بێت لە گێمی دووەم یاری پێ دەکات، بەپێچەوانەش گەر یارییەکە بە شێوەیەکی گونجاو بەڕێوە بچێت و مەترسی نەبێت ئەوا یاری بە مێسی ناکات.

ئاشکرایە کە مێسی بەهۆی شکانی قۆڵی بۆ چەند یارییەک لە بارسێلۆنا دابڕا، بەڵام ئێستا تەندروستی باشە و مەشقەکانیشی دەست پێکردوەتەوە و ئەمرۆش لەگەڵ یانەکە گەشتی ئیتالیا دەکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر