بە بڕە پارەیەکی خەیاڵیی، بارسا ئەستێرەیەکی کردۆتە ئامانج بۆ جێنیشینی مێسی

یاریگانێت/ بەپێی پێگەی وەرزشیی SPORTBIBLE کە پشتی بە هەواڵێکی Don Balon و Goal بەستووە، بارسێلۆنا نیازی ئەنجامدانی گرێبەستێکی خەیاڵییە کە بەهاکەی ڕیکۆردی مێژوویی دەبێت لە گواستنەوەی یاریزاناندا.

ئەوەی لە هەواڵەکەدا هاتووە، پاڵەوانەکەی لالیگا کە ئەم وەرزەش سەرووی ڕیزبەندییی وەرگرتووە، بە نیازی هێنانی پاولۆ دیبالایە لە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی. ئەم ماوەیە ئاستی ئەرژەنتینییە 24 ساڵەیەکە ڕووە و هەڵکشانە و وەک باسیش لێوە کراوە گواستنەوەکەی بۆ بە شوێنگرەوەی لیۆنێل مێسیە.

زانیارییەکانی ناو هەواڵەکەش کاتی گواستنەوەکەیان باس لێوە کردووە و گوایە لە سەروبەندی میرکاتۆی ئەم زستانە دەبێت. ئەو بڕە پارەیەشی یانەکەی کەتەلۆنیان بە یانەکەی تۆرینی دەدات، وەک ئاماژەی پێ کراوە بڕی 250 ملیۆن یۆرۆیە (285 ملیۆن دۆلار/ 219 ملیۆن پاوەند)

هێنانی دیبالا بۆ بارسا، ڕیکۆردی گرانبەهاترین گواستنەوە دەشکێنێت کاتێک ساڵی 2017 بارسا بەبڕی 222 ملیۆن یۆرۆ نەیماری بە پاریسی فەرەنسی فرۆشت. دواتریش یانەکەی پایتەخت، کیلیان مباپێی لە مۆناکۆوە گواستەوە و کردی بە دووەم گرانبەهاترین یاریزان.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر