مۆدڕیچ بابەتی ڕۆیشتنی لە ڕیال مەدرید یەکلایی کردەوە

یاریگا

یانەی ریال مەدرید بەدوای چارەسەرێک دەگەڕێت بۆ ئەوەی ڕێگری لە رۆیشتنی لۆکا مۆدڕیچ بکات، ئێزگەیەکی ئیسپانیش ڕایگەیاند کە شتی گرنگ ڕوویداوە بۆ ئەوەی یاریزانە کڕواتییەکە لەیاریگای بێرنابیۆ بمێنێتەوە.

ئێزگەی (ئۆندا سێرۆ) ئاشکرای کردوە کە ڕیال مەدرید لەگەڵ مۆدڕیچ ڕێک کەوتوە بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی کە ساڵی 2020 کۆتایی پێ دێت بۆ ساڵێکی دیکە تازە بکرێتەوە، لەم بارەیەوە ئینریکی ئۆرتیگۆ ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی لە بەرنامەی “El Transistor” ئاماژەی کرد کە مۆدڕیچ لە ڕاستیداسالێکی لە گرێبەستەکەی بۆ درێژکراوەتەوە و کارەکە کۆتایی پێ هاتوە، بەمەش هیچ چانسێک بۆ یانەی ئینتەر میلان نییە کە بتوانێت گرێبەست لەگەڵ ئەستێرە کڕواتییەکە واژۆ بکات.

ئاشکرایە کە مۆدڕیچی تەمەن 33 ساڵ دوای مۆندیال دەنگۆی ئەوەی لەسەر بوو کە دەیەوێت لەگەڵ هاوڕێیانی پریزتیچ و فیرسالیکۆ و پڕۆزۆڤیچ لە یانەی ئینتەرمیلان یاری بکات، بەڵام لەو ساتە ڕیال مەدرید بە سکالا تۆمار کردن لە فیفا هەڕەشەی لە یانە ئیتالیەکە کرد.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر