ڕاهێنەری بارسێلۆنا لیستی یاریزانانی یانەکەی بۆ یاری ئینتەرمیلان ڕاگەیاند

یاریگا

ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی، ڕاهێنەری بارسێلۆنا لیستی یاریزانانی یانەکەی بۆ یاری ڕۆژی سێشەممە بەرانبەر یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی ڕاگەیاند کە تێیدا مێسی پاش چاکبوونی لە پێکان بۆ پێکهاتەکە گەڕاوەتەوە.

لەم بارەیەوە هەژماری یانەی بارسا لە تویتەر ئاشکرای کردوە کە مێسی ناوی لەگەڵ شاندی یانەکەی هەیە بۆ ئەوەی گەشتی شاری میلانی ئیتالیا بکات، بەڵام تا ئێستا مۆڵەتی تاقمی پزیشکانی بۆ یاری کردن پێ نەدراوە، ئەوەی خوارەوەش ناوی ئەو یاریزانانەیە کە بۆ یاری ئینتەرمیلان ئەمڕۆ گەشت دەکەن.

گۆڵپارێزان: شتێگن، سیلیسن، بینیا
بەرگریکاران: سمیدۆ ، پیکێ، لینگلیت، جۆردی ئابا، سێرجی رۆبێرتۆ، شۆمی
ناوەڕاست: ڕاکیتیچ، بۆسکێتیس، دینیس سوارێز، کۆتینیۆ ، ئارسەر، راڤینیا ، ڤیدال، ئالینیا
هێرشبردن: سوراێز، مێسی ، دیمبلی ، مالکۆم، دیمبلی ، حەدادی

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر