ئیمری: ئەرسناڵ لە پێشەنگی نزیکە

ئونەی ئیمری راهێنەری یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی پێیوایە یانەکەی نزیکە لەوەی ببێتە باشترینی خولی ئینگلیزی

ئەرسناڵ لە یارییەکەی بەرامبەر بە لیڤەرپوول بە گۆڵێک یەکسانبوو ئەمەش بۆ ئەو راهێنەرە ئەنجامێکی باشبووە

“خولی ئینگلیزی لە پێش هەموو شتێکەوەیە بۆ هەموومان چونکە ئێمە بە درێژایی ٣٨ یاری بەردەوام دەبین”

“ئەوە زۆر گرنگە کاتێک بەرامبەر بە سیتی و چێڵسی و لیڤەرپوول یاری دەکەیت، ئەگەر براوە بیت ئەوا باشتر دەبێت”

“ئێستا ئێمە لە دوای مانجستەر سیتی و چێڵسی نزیکین لە پێشەنگی بەڵام دەبێت هەموو یارییەک بەو شێوەیەی لیڤەرپوول یاری بکەین”

ئارسناڵ بە کۆکردنەوەی ٢٣ خاڵ لە پلەی پێنجەمی خولی ئینگلیزییە و شەش خاڵ جیاوازی لەگەڵ  مانجستەر سیتی یەکەم هەیە

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا