ئەنچلۆتی: هەموو یانەیەک ئاوات بە هەبوونی مباپێ دەخوازێت

کارلۆ ئەنچلۆتی پێیوایە هەردوو یاریزانانی یانەی پاریسان جێرمان، نەیمار و مباپێ، جێگرەوەی مێسی و رۆناڵدۆ دەبن.

لە لێدوانیکی بۆ رۆژنامەی تیلیفوت، ئەنچلۆتی راهێنەری یانەی ناپۆلی گووتی:

“مباپێ یاریزانێکی سەرسوڕهێنەرە و دەکرێت ببێت شوێنگرەوەی مێسی و رۆناڵدۆ لە بردنەوەی گشت نازناوەکان”

“من بڕوام وایە مباپێ و نەیمار دەتوانن ببنە جێگرەەوەی رۆناڵدۆ و مێسی”

“ئەگەر ئەمساڵ مباپێ نەبێتە باشترین یاریزانی جیهان، ئەوا لە ساڵانی داهاتوو بێگومان ئەو دەتوانێت ببێت. هەموو یانەکان خەون بە هەبوونی مباپێ دەبینن”

بڕیارە رۆژی سێشەممە لە چامپیۆنزلیگ، پاریس و ناپۆلی رووبەرووی یەکببنەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا