لیـــــۆ گه‌ڕایه‌وه‌

یاریگا- لیۆ مێسی ئه‌رژه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی یه‌که‌می یانه‌ی بارسێلۆنا، دوای دابڕانی به‌هۆی پێکان بۆ ماوه‌یه‌ک، دواجار به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی یانه‌ی بارسێلۆنا ڕایگه‌یاند ناوبراو به‌ته‌واوی له‌ پێکانه‌که‌ی چاک بووته‌وه‌ و ئامادایه‌ بۆ یاریکردن.

وه‌ به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی ئه‌فسانه‌ ئه‌رژه‌نتینیه‌که‌ بانگهێشتی پێکهاتەی بارسا کراوه‌ بۆ یاریەکەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی له‌ میانی یاریه‌کانی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگدا، که‌وا ڕۆژی سێشه‌مه‌ی داهاتوو له‌ یاریگای جیوسێپی میازا یاریه‌که‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

جێگای باسه‌ له‌ماوه‌ی دوورکه‌وتنه‌وه‌ی لیۆ، بارسێلۆنا ٣ یاری ئه‌نجامداو له‌ هه‌ر سێ یاریه‌که‌شدا سه‌رکه‌وتنی تۆمارکرد، که‌ له‌ گرینگترینیان کلاسیکۆی زه‌وی بوو.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر