بەیل بەهۆی 550 خولەکی بێ گۆڵکردن لە کێشە دایە

یاریگا

بردنەوەی ڕیال مەدرید لە ڤالەد وەلید یانەکەی خستەوە سەر ڕێچکەی سەرکەوتنەکان بەڵام ئەو سەرکەوتنە لای گاریس بەیل بەهۆی گۆڵنەکردنی جارێکی دیکە، مەینەتییەکانی ئەو یاریزانەی زیاتر کرد.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی ئامادژەی کردوە کە بەیل دوو مانگە نەیتوانیوە هیچ گۆڵێک بۆ ڕیال مەدرید تۆمار بکات وێرای ئەوەی یاریزانەکە لە هێڵی هێرشبردن یاری دەکات، بەگوێرەی ئامارەکان بەیل 550 خولەکە لە لیگای ئیسپانیا هیچ گۆڵێکی تۆمار نەکردوە، ئەوەش واتای ئەوەیە بۆ ماوەی 9 کاتژمێر و 10 خولەک گۆڵی نەکردوە، لەدوایین یاریشدا بەرانبەر ڤالەد وەلید 14 تۆپی بە فیڕۆ داوە و تەنها لە 33% بڕینەکانی سەرکەوتوو بوون، بۆیەش کاتێک لەگەڵ ڤاسکویز گۆڕانکاری پێ کرا هاندەران بە فیکە پێشوازییان لێکرد.

لەکۆتاییدا ڕۆژنامەکە ئاماژەی کردوە کە سۆلاری ڕاهێنەری تازە لە چاوپێکەوتنە رۆژنامەوانییەکان ڕایگەیاندوە کە متمانەی هەیە بەیل لەو کێشەیە ڕزگاری بێت و بتوانێت ئاستی جارانی پیشان بداتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر