بە وێنە ..پیشەگەرە بەڕازیلییەکەی یانەی زێرەڤانی نەشتەرگەری بۆ کرا

یاریگا
دهۆک : ڕۆژهات لوقمان
دوای ئەوەی(دۆس سانتۆس)ی پیشەگەری بەڕازیلی یانەی زێرەڤانی لە یاری بەرانبەر ئارارات لە خولی نایابی کوردستان تووشی پێکانێکی سەخت هات، نەشتەرگەری بۆ کرا و ئەگەری هەیە بۆ چەند مانگێک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

لەم بارەیەوە بەگوێرەی سەرچاوەیەکی نزیک لە یانەی زێرەڤانی پێکانی دۆس سانتۆس سەختە و ئەگەری هەیە نەتوانێت لەم وەزرەی خولی کوردستان بەردەوام بێت، دوای ئەوەی بە توندی لە یاری ئارارات لێدرا تووشی پێکان هات، بۆیە دوای پشکنینەکان لە نەخۆشخانەی دهۆک نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا.

وێنەی دۆس سانتۆسکاتی نەشتەرگەری:

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر