ئالیگری ستایشی ڕۆڵی ڕۆنالدۆ دەکات

یاریگا

دوای تۆمار کردنی سەرکەوتنێکی دیکە لە سێریا A و بەردەوام بوونی یانەکە لە تۆکمە کردنی پێشەنگی ڕیزبەندی یانەکان، ماسیمیلیانۆ ئالیگری ڕاهێنەری یۆڤی ستایشی رۆڵی کریستیانۆ رۆناڵدۆی هێرشبەری یانەکەی کرد.

لەم بارەیەوە ئالیگری سەبارەت بە یاری بەرانبەر کالیاری، بە تۆڕی هەواڵی(سکای سپۆرت)ی گوت” ڕۆنالدۆ سەرکردەیە ئەو لە ریال مەدریدیش سەرکردە بوو، ئەو یاریزانێکی جیاوازە هەتا ئەگەر تۆڕی گۆڵیش نەهەژێنێت، ئەوا ئەو کات گۆڵ بۆ هاوڕێیانی دروست دەکات، وەکو بینیمان لەو یارییەش توانی گۆڵێکی جوان کواردرادۆ دورست بکات و یاری یەکلایی بکاتەوە.

ئالیگری لە درێژەی قسەکانیدا لۆمەی هێڵی بەرگری یانەکەی کرد و گوتی خەریک بوو بە هەڵەیەک خاڵەکانی بردنەوەی یارییەکەمان لە کیس بڕوات، دەبێت باشتر بەرگری بکەین، ماوەیەکە گۆڵی زۆرمان لەسەر تۆمار دەکرێت، نابێت لە یارییەکانی داهاتوو ڕووبەڕووی ئەو جۆرە کێشانە ببینەوە.

ئاشکرایە کە یانەی یۆڤێنتۆس توانی بە ئەنجامی 3-1 لە کالیاری بباتەوە، بەمەش توانی شوێنی خۆی لە پێشەنگی ڕیزبەندی یانەکانی سێریا A ئیتالیا باشتر بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر