ڕاهێنەری ڤالیکانۆ وەسفی دوا خولەکەکانی یاری بەرانبەر بارسێلۆنا دەکات

یاریگا

میگێل ئانخێل، ڕاهێنەری یانەی ڕایۆ ڤالیکانۆ، بە داخەوە باسی لەدەستدانی خاڵەکانی یاری بەرانبەر یانەی بارسێلۆنای کرد و ڕایگەیاند کە بەهۆی دوو هەڵە یارییەکەیان لە کیس چوو.

لەم بارەیەوە ڕاهێنەری ڤالیکانۆ لە وەسفی دوا خولەکەکانی یاری بەرانبەر بارسا بە ڕۆژنامەنووسانی گوت” هەست بە ئازار و خەمێکی زۆر دەکەم لەبەر ئەوەی لە دوا ساتەکانی یاریدا بردنەوەمان لە کیسدا و دواتریش شکستمان خوارد، دوای ئەوەی لە دوا ساتەکان دوو هەڵەمان کرد، ئێمە یارییەکی زۆر ابشمان ئەنجامدا، بەڵام پێویست بوو باشتر بەرگری بکەین بەرانبەر یانەیەکی بەهێزی هاوشێوەی بارسێلۆنا، بۆیە کاتێک هەڵە دەکەی سزا دەدرێی، یاریزانانمان زۆر باش یارییان کرد، زۆر ئازایانە توانیان بە ئەنجامی 2-1 پێشبکەون، بۆیە هەڵەی خۆمان و کە خاڵەکانی یارییمان بە هۆی دوو هەڵە بە فیڕۆدا.

هەروەها لە کۆتاییدا گوتیشی ئێستا لە ناخمەوە هەست بە تووڕەییەکی زۆر دەکەم، دواتر سەیری ڤیدیۆی یارییەکە دەکەمەوە لەبەر ئەوەی جگە لە هەڵەکان هەست دەکەم کاری باش و ئەرێنی زۆریش لەو یارییە لە بەرژەوەندی ئێمەدا هەبووە.

ئاشکرایە کە دوێنێ شەو یانەی بارسێلۆنا تواین لە دوایین خولەکەکانی یاری بەرانبەر رایۆ ڤالیکانۆ ئەنجامی دۆڕان بە ئەنجامی 1-2 بۆ سەرکەوتنێکی گرنگ بە ئەنجامی 3-2 بگۆڕێت و پێشەنگی لیگا وەربگرێتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر