ژنەکەی مۆلەر بۆ راهێنەری بایەرن: بە ٧٠ خولەک مێشکی کار دەکات

بایەرن میونشن جارێکی دیکە شکستی هێنا لەوەی سەرکەوتن بەدەستبهێنت و ماوەی سێ یارییە سەرکەوتنی تۆمار نەکردووە.

لە یارییەکەی ئەمڕۆ، تۆماس مۆلەری هێرشبەری یانەکە تا خولەکی ٧٠ لە لەسەر کورسی یەدەگ بوو ئەمەش ناڕەزایی ژنەکەی مۆلەری لێکەوتەوە

ژنەکەی مۆلەر لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام  رەخنە لە راهێنەری میونشن دەگرێت و نووسیویەتی

“دوای ٧٠ خولەک ئینجا مێشکی کەوتە کار”

لەبارەی ئەو نووسینە، مۆلەر دەڵێت نووسینەکە عاتفییە بەڵام وا نازانم شتێکی گەورەی کردبێت، ئەو منی خۆش دەوێت، چی بکەم؟”

 نیکۆ کۆڤاچی راهێنەریش،  لە بارەی نووسینی ژنەکەی مۆلەر نووسیویەتی، ئەو نووسینە مۆلەر نەینووسیوە بۆیە هیچ شتێکی لەبارەوە ناڵێم.

بایەرن بەرامبەر لە یارییەکەی بەرامبەر بە فرێیبۆرگ بە گۆڵێک یەکسانبوو و لە دوای دۆرتمۆند لە پلەی دووەمی خولی ئەڵمانییە.

 

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا