شەش ساڵە کەس بەو خێراییە گۆڵی بۆ یۆڤی تۆمارنەکردووە

لە یاری نێوان یۆڤانتۆس  و کالیاری، پاولۆ دیبالا توانی لە چرکەی ٤٢ گۆڵی یەکەمی یۆڤی تۆماربکات.

پێشتر لە ساڵی ٢٠١٢، ئارتۆرۆ ڤیداڵ توانی لە کلاسیکۆی ئیتاڵیا لە چرکەی ١٨ گۆڵێک تۆمار بکات و ببێتە خێراترین گۆڵێ یۆڤی.

یۆڤی خاوەنی ٢٨ خاڵە و یەکەمی خولی ئیتاڵییە، گەر لەم یارییەی سەرکەوتووبێت ئەوا سێ خاڵی دیکە بۆخۆی مسۆگەر دەکات  و جیاوازییەکانی لەگەڵ ئینتەرمیلان بۆ شەش خاڵ زیاد دەکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا