رامۆس: تامردن لەگەڵ سۆلاری دەبین

سێرجیۆ  رامۆس رایگەیاند یاریزانانی ریال مەدرید هەموو پشتگیرییەکی سانتیاگۆ سۆلاری راهێنەر دەکەن.

ئەگەرچی مەدرید لە یاریەکەی بەرامبەر بە ڤەلەدوەلید لە ١٠ خولەکی کۆتایی توانی سەرکەوتن مسۆگەر بگات بەڵام رامۆس سوورە لەسەر ئەوەی پشتگیری تەواوی راهێنەرە نوێکە بکەن.

لە لێدوانی بۆ بین سپۆرت، رامۆسی تەمەن ٣٢ ساڵ لە دوای یارییەکە رایگەیاند:

“ئێمە تا مردن لەگەڵ راهێنەرەکەمان دەبین، نەک ئەو هەر راهێنەرێکی دیکە”

“ئێستا ئێمە کە سۆلاریمان هەیە بە تەواوی توانامان یارمەتی ئەدەین”

مەدرید بە دوو گۆڵ سەرکەوت و کۆی خاڵەکانی گەیاندە ١٧ خاڵ و لە پلەی شەشەمی خولی ئیسپانیدایە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا