کلۆپ ئامادەیی سەلاحی بۆ یاری ئەمرۆ بەرانبەر ئاڕسناڵ یەکلایی کردەوە

یاریگا

لەپرێس کۆنفرانسی یارییەکەی لیڤەرپول و ئارسنال، یۆرگین کلۆپی ڕاهێنەری ڕێدز دەربارەی باسی ئامادەیی محەمەد سەلاح و پێکانەکانی یانەکەی بۆ ئەو یارییە کرد.

کلۆپ لەم بارەیەوە بە رۆژنامەنووسانی گوت” سەلاح هیچ پێکانێکی مەترسیداری نەبوو، ئەو تەنها تۆزێک هەوکردنی لە قاچی هەبوو، بۆیە ئەو ئامادەیە، بەڵام هەندرسۆن و نابی کایتا ناتوانن لە یارییەکەی ئەمڕۆ بەشداری بکەن، هەندرسۆن بۆ هەفتەی داهاتوو دەگەڕێتەوە، پێکانی کایتاش کەمێک کاتی زیاتری دەوێت، بەگوێرەی قسەکانی کلۆب ئەو دوو یاریزانە ناتوانن لە یاری گەڕی چوارەمی چامپیۆنزلیگیش بەرانبەر یانەی ڕێد ستار بەلگرادی سڕبی ئامادە بن.

لە کۆتاییدا دەربارەی یاری ئاڕسناڵ ڕاهێنەری لیڤەرپول دەڵێت” ئاستی ئاڕسناڵ و یاریزانانی بەرەو باشتر ڕۆیشتوە، ڕاستە ئارسین فینگەر ڕاهێنەرێکی گەورەیە، بەڵام لەگەڵ هاتنی ڕاهێنەرێکی تازە هەمیشە یاریزانان هەوڵ دەدەن هەموو ئاستی خۆیان پیشان بدەن و متمانەی ڕاهێنەری تازە بە دەست بهێنن، هەمان ئەو کارە لەگەڵ منیش ڕوویدا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر