بۆچتینیۆ سەبارەت بە داواکردنی لە ڕیال مەدرید بە توانجێکی سەیر وەڵام دەداتەوە

یاریگا

لە تازەترین لێدوانی رۆژنامەوانیدا، مارویسیۆ بۆچیتینیۆ ڕاهێنەری تۆتنهامی ئینگلیزی سەبارەت بە پڕسیارێکی ڕۆژنامەوانان لەسەر داواکردنی لە لایەن ڕیال مەدرید بەتوانجێکی سەیر وەڵامی ڕۆژنامەنووسانی دایەوە.

بۆچیتینیۆ لەم بارەیەوە بە رۆژنامەی (گاردیان)ی ئینگلیزی گوت” سەرقاڵبونی ڕیال پێی وەک ئەوە وایە کە تۆ لە شەقامێکی ئۆکسفۆرد لەگەڵ هاوسەرەکەت یان خۆشەویستەکەت بڕۆیت، ئەوکاتە ئافرەتێکی دیکە بێت، بە جوانیت سەرسام بیت و سەیرت بکات و هەوڵت بۆ بدات، لەو ساتەش هاوسەرەکەت دڵخۆش دەبێت و لە بری نیگەرانی زیاتر خۆشی دەوێی و زیاتر نقوومی خۆشەویستیت دەبێت و دەستبەردارت نابێت”.

لە تەوەرێکی دیکەی قسەکانیدا ڕاهێنەری تۆتنهام دەربارەی ئەنجامەکان و کێشەکانی یانەکە گوتی ” ئێمە لەو ساتە نەگەیشتووینە نیوەی ڕێگا، کات ماوە هاندەران خوازیارن پاڵەوانێتی بەدەست بهێنین، ئێمە زۆر بەهێزین و دەبێت کیشەکان چارەبکەین و ئاستی باشتر پێشکەش بکەین تا بتوانین وەک ڕکابەر دەرکەوین، لەبەر ئەوەی یانەکە شایستەی ئەوەیە کە نازناو بەدەست بهێنێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر