16 یانەی گەورەی ئەوروپا لەسەر پاشەکشەکردن لە چامپیۆنزلیگ ڕێک دەکەوتن


یاریگا

وا دیارە بەردەوام بوونی پاڵەوانێتی چامپیۆنزلیگ لە ژێر هەڕەشەدایە، بەتایبەتی دوای ئەوەی ڕێکەوتنێکی نهێنی ئاشکرا کرا کە تێیدا 16 یانە لەسەر جێهێشتنی پاڵەوانێتیەکە ڕێککەوتون و بەنیازن خولێکی ئەرووپی تایبەت ئەنجام بدەن.

ڕۆژنامەی (دیرشبیگل)ی ئەڵمانی بڵاویکردوەتەوە کە زانیاری گرنگ هەیە لەسەر ڕێکەوتنێکی نهێنی 16 یانەی گەورەی ئەوروپا بۆ ئەوەی پاڵەوانێتییەکی سوپەری ئەوروپا بۆ خۆیان ئەنجام بدەن و بەهۆی ناڕازی بوونیان لە بەشە داهاتی خۆیان لە مافی پەخشکردنی یارییەکان لەئەنجامی بەشداری کردنیان لە چامپیۆنزلیگ، بۆیە ئەو یانانە دەیانەوێت چیتر لەم پاڵەونێتیە بەشداری نەکەن، بەپێی هەواڵەکە یانەکانی بایەڕن میونشین و ڕیال مەدرید و بارسێلۆنا و ئای سی میلان و چێلسی و ئارساڵ و مان یۆنایتد و ئاتلەتیکۆ مەدرید و بڕۆسیا دۆڕتمۆند و مارسیلیا و رۆما و ئینتەر میلان لەسەر ئەو بیرۆکەیە ڕازی بوونە، ئامانجیش لێرە زیادکردنی داهاتی پەخشی تەلەفزیۆنییە بۆ ئەوەی ڕێژەی قازانج و دەستکەوتەکانی ئەو یانانە زیاتر بێت.

ئاشکرایە کە پاڵەوانێتی چامپیۆنزلیگ یەکێکە لە بەهێزترین پالەوانێتییەکانی تۆپی پێ لەسەر ئاستی جیهان و لە لایەن فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا سەرپەرشتی ڕساتەخۆ دەکرێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر