ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی 3 گرێبەستی ئەم زستانەی ریال مەدرید ئاشکرا دەکات

یاریگا

وەکو پێشبینی دەکرێت، یانەی ریال مەدرید بەهۆی خراپی بارودۆخی بڕیارە لەم زستانەدا کۆمەڵێک گرێبەستی تاوە ئەنجام بدات، ڕۆژنامەیەکی ئیسپانیش 3 گرێبەستی چاوەڕوانکراوی ڕیال مەدرید دەخاتە ڕوو.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە ڕیال مەدرید بۆ تۆکمە کردنی ڕیزەکانی پەلە لە هاتنی (ڕۆدریگۆ) لە یانەی سانتۆس دەکات، بەگوێرەی هەواڵەکە ڕیال مەدرید تا هاوینی داهاتوو چاوەڕێی یاریزانەکی ناکات و لەم زستانەدا کۆتایی بە خواستنی بۆ یانە بەڕازیلییەکە دەهێنێت، لە هەمان کاتدا ڕیال مەدرید کاری لەسەر ئەوە کردوە کە یاریزان جێمس ڕۆدریگێز بۆ یانەکە بگەڕێنێتەوە، ئەویش دوای ئەوەی دەرکەوت کە ڕۆدریگێز لەگەڵ نیکۆ کۆڤاچی ڕاهێنەری بایەڕن لە کێشەدایە و لەو ساتەدا هیچ لەوێ هەست بە ئاسوودەیی ناکات، سێیەمین یاریزانیش کە ریال مەدرید داوای دەکاتەوە، مایۆ هیمۆسۆی ئەستێرەی (ئیسپانیۆل)ە کە یانەی ریال مەدرید دەتوانێت بە بری 15 ملیۆن یۆرۆ جارێکی دیکە بکڕێتەوە بەپێی ئەو بڕگەیەی لە گرێبەستی پێشوودا هەبووە.

ئاشکرایە کە ڕیال مەدرید لەم وەزرەدا بەخراپترین بارودۆخی تێپەڕدەبیت و لە لیگای ئیسپانیا، بۆیە پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدرید دوای دەستنیشانکردنی سۆلاری وەک ڕاهێنەر دەیەوێت هەندێک لە یاریزانانی بگەڕێنێتەوە و کۆمەڵێک گرێبەستی تازەش واژۆ بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر