بارسێلۆنا جموجۆڵەکانی بۆ کڕینی ئەستێرەیەکی چێلسی دەستپێکرد

یاریگا

بەمەبەستی بەهێزکردنی ڕیزەکانی یانەی بارسێلۆنا جموجۆڵەکانی دەستپێکردەوە، بۆ ئەوەی لە وادەی گواستنەوەی یاریزانان لەم زستانەدا بتوانێت ئەستێرەیەکی گرنگی یانەی چێلسی لەندەنی ڕازی بکات.

ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە، کە (ویلیان) ئەستێرەی بەڕازیلی یانەی چێلسی جارێکی دیکە بووەتە جێی بایەخی بارسێلۆنا و ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری یانەکە، بۆیە بارسا جارێکی دیکە هەوڵی خۆی دەدات بۆ ئەوەی یاریزانەکە لەم زستان بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە، دوای ئەوەی نەیتوانی لەم هاوینە ئەو کارە ئەنجام بدات، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە نرخی ویلیان لە نێوان 50 بۆ 80 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، لەبەر ئەوەی ڕەنگە یانە گەورەکەی کەتەلۆنیا (مالکۆم)ی بەڕازیلی بخاتە نێو مامەڵەکە و لەگەڵ ویلیان بەپێدانی بڕێک پارە ئاڵوگۆڕی بکات، بەم دواییەش نوێنەرانی یانەی بارسا چاویان بە بریکاری کارەکانی ویلیان کەوتوە.

لەکۆتاییدا هاتوە کە ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری بارسا زیاتر متمانەی بە ویلیان هەیە بۆ ئەوەی لە باڵی ڕاست یاری بکات، لەبەر ئەوەی ئەزموونی لە مالکۆم زیاترە، کە تا ئێستا ئەو نەیتوانیوە متمانەی ڤاڵڤی بەدەست بهێنێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر