دی رۆسی بۆ چەند یارییەک دوور دەکەوێتەوە

دانیەل دی رۆسی لە یاری یانەی رۆما و سیسکا مۆسکۆ بە هۆی پێکان بەشدار نابێت.

رۆسی لە یارییەکەی بەرامبەر ناپۆلی کە تیایدا  هەردوولا بە گۆڵێک یەکسانبوون دووچاری پێکان هات.

لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا، دی فرانسێسکۆی راهێنەری رۆما رایگەیاند، دی رۆسی ئامادەی یارییەکەی بەرامبەر بە سیسکا مۆسکۆ نابێت و ئەگەری هەیە یارییەکەی بەرامبەر بە سامپەدۆریاش لەدەرەوەی پێکهاتەکە بێت.

رۆما لە خولی ئیتاڵی پلەی هەشتەمدایە و لە دوو یاری کۆتایدا نەیتوانیوە هێچ سەرکەوتنێک تۆماربکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا