گواردیۆلا باس لە گواستنەوەی مێسی بۆ مان سیتی دەکات

پیپ گواردیۆلا راهێنەری یانەی مانجستەر سیتی ئینگلیزی رەتیدەکاتەوە داوای لە سیتی کردبێت کە لێۆنێل مێسی بکڕن.

کاتێک گواردیۆلا راهێنەری بارسا بوو، ئەو یانەیەی کەتەلۆنیا توانی دوو جار چامپیۆنزلیگ و سێ جار خولی ئیسپانی بباتەوە.

ماوەیەکە چەند میدیایەکی وەرزشی باس لەوە دەکەن کە مانجستەر سیتی ئامادەیە بڕی ٢٥٠ ملیۆن یۆرۆ بداتە بارسا تاکو دەستبەرداری مێسی ببێت ئەم داوایەش گواردیۆلا لە یانە ئینگلیزیەکەی کردووە.

ئەمڕۆ هەینی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گواردیۆلا رایگەیاند:

“من چەند جار ئەمەم وتوە، من بارسام جێهێشت چوومە بایەرن و دواتر سیتی، بەڵام هەرگیز داوام نەکردووە کە مێسی بێتە هیچ کام لەو یانانە”

“من هەرگیز نامەوێت داوای مێسی بکەم، چونکە دەزانم ئەو چەند بۆ بارسا گرنگە”

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا