یانەی داڵکورد هیوای مانەوەی لە خولی نایابی سوید بۆ گەڕایەوە !

یاریگا

بەهۆی دۆڕاندنی یانەی بۆرما بیۆکارنای ڕکابەری بەرانبەر نۆرچکۆپینگ یانەی داڵکورد کە لەڕیزی پلە نایابەکانی سویدی یاری دەکات بەر لە دوو گەڕ لە کۆتایی خولەکە هیوای مانەوەی بۆ گەڕایەوە.

دوێنێ شەو یانەی بۆڕما بیوکارنا لە یاریەکانی گەڕی 28 خولی نایابی سویدی بەرامبەر یانەی نۆرشۆپینگ بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر دووچاری شکست هات ، ئەم ئەنجامەش لە بەرژەوەندی یانەی دالکورد بوو بە هۆی ئەوەی هەر لە ڕیزبەندی 14ی خولەکە مایەوە بە کۆکردنەوەی 20 خاڵ بە جیاوازی خاڵێک لەگەڵ یانەی بۆڕۆما کە لە پلەی 15 مینی خولەکە دێت و 19 خاڵیشی هەیە.

جێی ئاماژەیە تەنها دوو گەڕ ماوە لە خولەکە کە وا بڕیارە لە 5 و 11ی ئەم مانگە بەڕێوە بچێت، تێیدا دالکورد بەرامبەر هەردوو یانەی یۆرگاردن و سونسڤاڵ کە لە پلەکانی 7 و 8 ڕیزبەندی خولەکە دێن یاریی دەکات، لە بەرامبەردا یانەی بڕۆما بەرامبەر هەردوو یانەی ئیلفسبۆرگی 11 ڕیزبەندی و تریلیبۆرگی دابەزیو بۆ خولی سوپەرتانی سویدی یاریی دەکات، بەمەش پێویستە داڵکورد بەلانی کەم یارییەک لە دوو یارییەکە ببتەوە بەمەرجێک یانەی بۆرۆما لە یەکێک هەردوو یارییەکەی نەباتەوە، تا یانەکەی کوردان بگاتە یاری کۆتایی پلەی ئۆف بۆ مانەوە لە خولەکە.

لە کۆتاییدا لەگەڵ مانەوەی دالکورد لە پلەی 14ی ڕیزبەندی ئەوا یانەی دالکورد بەشداری یاریی پلەی ئۆف دەکات بەرامبەر یانەی ئیسکلیستونا یاریی مانەوە لە خولەکە دەکات، لە ئێستادا یانەی ئیسکلیستونا لە سێیەمی ڕیزبەندی خولی سوپەرتانی سویدی دێت بۆ سەرکەوتن بۆ خولی نایابی سویدی دەبێت بەشداری یاریی پلەی ئۆف بکات،

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر