پۆگبا بە پەیامێک هاندەرانی شەیتانە سوورەکان دڵنیا دەکاتەوە

یاریگا

پۆل پۆگبا، ئەستێرەی هێلی ناوەڕاستی یانەی مان یۆنایتد بە لێدوانێک لەسەر چارەنووسی لەگەڵ یانەکە هەوادارانی یانەکەی دڵنیا و ئاسوودە کرد.

پۆگبا لە لێدوانێکدا لەگەڵ رۆژنامەی (میترۆ)ی ئینگلیزی سەبارەت بە داهاتووی لەگەڵ شەیتانە سوورەکان گوتی” گەڕانەوەم بۆ مانچێستەر یۆنایتد وەکو گەڕانەوەی یەکێک بووکە ماڵەکەی جێهێشتبوو ئێستاش جارێکی دیکە بگەڕێتەوە، ئێرە هەموو کات ماڵی من بووە، هەر وەک ماڵی خۆشم دەمێنێتەوە”.

پۆگبا کە کە پێشتر لە ڕیزەکانی تازەپێگەیشتوانی مان یۆنایتد پێگەیشت لە تەمەنی 18 ساڵی ڕووی لە یانەی یۆڤێنتۆس کردبوو، بەڵام بەم دواییە پاش 5 ساڵ لە گرێبەستێکی گەورەدا بە بری 89 ملیۆن پاوەن جارێکی دیکە بۆ یانەی مان یۆنایتد گەڕایەوە.

جێی ئاماژەیە کە قسەکانی پۆگبا لەگەڵ ڕۆژنامەکە لە کاتێکدا هاتوە کە کێشەی زۆر نێوان پۆگبا و جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەر لە هەفتەکانی ڕابردوو ڕوویدا، بەڵام پێ دەچێت لەو ساتەدا کێشەکانی نێوان یاریزانە فەرنسییەکە و ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە بەرەو کپی و چارەسەر بڕوات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر