زێدان سەبارەت بە گەڕانەوەی بۆ ریال مەدرید بڕیاری خۆی دا

یاریگا

دوای لادانی لۆپیتیجی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی ریال مەدرید و دانانی سانتیاگۆ سۆلاری وەک ڕاهێنەرێکی کاتی، (زێنەدین زێدان) ڕاهێنەری پێشووتری ڕیال مەدرید دەربارەی ئەگەرەکانی گەڕانەوەی بۆ ڕاهێنەرایەتی یانەی شاهانە قسەی خۆی کرد.

ڕۆژنامەی(سپۆرت)ی ئیسپانی بڵاوکردوەتەوە کە زیزۆ بە هەموو شێوەیەک بیرۆکەی گەڕانەوە بۆ ریال مەدرید ڕەت دەکاتەوە ئەوەش لە کاتێدا هاتوە کە زۆر لە یاریزانانی میرەنگی خوازیارن کە زێدان جارێکی دیکە بۆ یانەکە بگڕێتەوە، ئەو داوایەش گەیشتوەتە کارگێڕی ڕیال مەدرید بێ ئەوەی هیچ کاردانەوەیەکی دیار و ڕوونی هەبێت.

ئاشکرایە کە دەستەی کارگێڕی ڕیال مەدرید سۆلاری بە شێوەیەکی کاتی لە شوێنەکەی لۆپیتیجی وەک ڕاهێنەر دەستنیشان کردوە، هەر دوێنێ شەویش ڕاهێنەری تازە لە یەکەمین یاری فەرمیدا لە جامی شای ئیسپانیا بەئەنجامی 4-0 لە یانەی مەلیلەی پلە سێی بردەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر