نێیمار له‌ پێناو بارسێلۆنا هه‌موو شتێك ده‌كات

0

نێمار داسێلڤا، له‌ پێناو رۆشتنی له‌ پارسی سانجێرمان و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بارسێلۆنا هه‌موو شتێك ده‌كات، به‌ پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا چه‌ندین جار به‌ هاوڕێكانی راگه‌یاندووه‌ بۆ كه‌ته‌لۆنیا ده‌گه‌رێته‌وه‌.

رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، بڵاوی كردۆته‌وه‌ ئه‌گه‌ر نێیمار ده‌یه‌وێت بۆ بارسا یگه‌ڕێته‌وه‌، پێویسته‌ به‌خێرای ئه‌م كارانه‌ ئه‌نجام بدات، كه‌ پێشووتریش چه‌ندین جار ئاشكرای كردووه‌ ئاره‌زووی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ بلاوگرانا ده‌كات.

هه‌نگاوی یه‌كه‌م ده‌بێت په‌یوه‌ندی به‌ بارتۆمیۆی سه‌رۆكی یانه‌كه‌ بكات، كه‌ له‌وه‌ته‌ی 2017، په‌یوه‌نیدان پچراوه‌، پێی بلێت ده‌مه‌وێت بگه‌ڕێمه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ خۆی و باوكی فشار بخه‌نه‌ سه‌ر پاریس سانجێرمان، بۆ یه‌كلا كردنه‌وه‌ی بابه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، نێیمار پێویسته‌ ئه‌و سكاڵایه‌ی له‌ دژی بارسا تۆماری كردووه‌ بیكشێنێته‌وه‌، وه‌ رازی بێت به‌ مووچه‌ی كه‌متر له‌ میسی، كه‌ زۆرترتینی له‌ یانه‌كه‌ هه‌یه‌، به‌ هانده‌رانی بارساش بلێ من په‌شیمانم له‌ رۆشتنم، وه‌ به‌ گرێبستێكی كه‌متر له‌وه‌ی هه‌یه‌ رازی بێت.

رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی بڵاوكردۆته‌وه‌، یاریزانانی گه‌وره‌ی بارسا، میسی، پیكێ، تێریشتیگن، راكیتیچ،رپاڵپشتی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار بۆ یاریگای كامپ نو ده‌كه‌ن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.