نێیمار ڕووبەڕووی سزای 6 ساڵ زیندانی کردن دەبێتەوە

یاریگا

کێشەکانی نێیمار جۆنیۆر، لەگەڵ دادگاکان درێژەی هەیە و کۆتایی نایەت، ئەم جارە ئەتسێرە بەڕازیلییەکە بەهۆی کێشەیەکی فێڵ لێکردن ڕووبەڕووی سزای 6 ساڵ زیندانی کردن دەبێتەوە.

ڕۆژنامەی (میرۆر)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە، کە نێیمار بەهۆی فێل کردن لە گرێبەستی هاتنی لە یانەی سانتۆس بۆ بارسێلۆنا ڕووبەڕووی سزای زیندانی کردن دەبێتەوە، دوای ئەوەی سندوقی وەبەرهێنانی بەڕازیلی بەدواچوونی بۆ کێشەکە کردوە و ئاماژەی کردوە کە بەهۆی ئەو فێڵکردنە لە بەهای ڕاستەقینەی گرێبەستەکە بەشێکی زۆر لە مافی سندوقەکە نەدراوە، لەبەر ئەوە بەم زوانە لە دادگای کەتەلۆنیا بڕیارەکە بۆ بەڕێوبەرێتی تاوانەکان بەرزدەکرێتەوە لەوێش بە سەرپەرشتی 3 دادگا بڕیاری کۆتایی لەسەر دەدرێت.

ئاشکرایە کە بەهۆی هاتنی نێیمار لە سانتۆسی بەڕازیلی بۆ بارسێلۆنا لەساڵی 2013 هەرایەکی گەورە دورست بوو، لەبەر ئەوەی نرخی ڕاستەقینەی گرێبەستەکە بە تەواوی ڕانەگەیەنرا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر