ئالیگری بەشداری کردنی ڕۆناڵدۆ لە یاری کالیاری یەکلایی کردەوە

یاریگا

ماسیمیلیانۆ ئالیگری، ڕاهێنەری یانەی یۆڤێنتۆس، دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی هیلاکی ڕۆناڵدۆ بەهۆی بەشداری کردنی لەسەرجەم یارییەکانی یانەکە، بڕیاری خۆی دا سەبارت بە بەشداری کردنی ڕۆنالدۆ لە یاری داهاتووی سێریا Aکە بەرانبەر کالیاری دەبێت.

بەگوێرەی ماڵپەڕی (کاڵچیۆ میرکاتۆ)ی ئیتالی کریستیانۆ رۆنالدۆ، ئەستێرەی یۆڤێنتۆس کەمێک هیلاکە و پێویستی بە پشوو هەیە، بۆیە دەنگۆی ئەوە هەبوو کە بۆ یاری کالیاری لە خولی ئیتالی پشوو وەربگرێت، بەڵام بە گوێرەی تازەترین هەواڵی ڕۆژنامەکە ئالیگری ڕاهێنەر بۆ ئەو یارییەش لە پێکهاتەی سەرەکی یاری پێ دەکات و پشوو بە دۆن نادات، بەگویرەی ڕۆژنامەکە ڕاهێنەری یۆڤی هەر یەکە لە ڕۆناڵدۆ و ماندزۆکیچ و دۆگلاس کۆشتا لە هێڵی هێرشبردن یاری پێ دەکات و ڕۆناڵدۆ لە گەڕی 11 مینی سێریا A هەر یاری دەکات.

ئاشکرایە کە رۆناڵدۆ لە دوایین یاری یانەکەی بەرانبەر ئیمپۆلی توانی هەردوو گۆڵی سەرکەوتنی تیپەکەی تۆمار بکات و کۆی گۆڵەکانیشی لە خولەکە بۆ 7 گۆڵ بەرزبکاتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر