نرخی تێرشتیگن بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی تۆمارکرد

یاریگا

دوای ئەو ئاستە بەرزەی لە یارییەکانی ئەم دواییەی یانەی بارسێلۆنا پێشکەشی کرد، نرخی تێرشتێگن لە بۆرسەی یاریزانان بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی تۆمار کرد و بوو بە خاوەن بەرزترین نرخ لە نێو گۆڵپارێزانی جیهان.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی (سپۆرت بیلد)ی ئەڵمانی بەهای شتێگن بە پێی ماڵپەڕی “transfermarkt” بۆ 80 ملیۆن یۆرۆ بەرز بوەتەوە ئەوەش هەمان بەهای یان ئۆبلاکی گۆڵپارێزی ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانییە، بەم هەژمارەش تێر شتیگن دەبێتە گرانبەهاترین گۆڵپارێزی جیهان بەپێی بۆرسەی یاریزانان کە نرخی ڕاستەقینەی یاریزان دیاری دەکات، ئەوە وێرای ئەوەی کە شتێگن لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا تا ئەو ساتەش وەک یەدەگی مانوێل نۆیەر لە تیپەکە یاری دەکات.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی کردوە کە ماڵپەڕەکە بەدواچوونەوەی لە نرخی 112 یاریزانی یانەکانی لیگای ئیسپانیا کردوە تێیدا بەهای کۆتینیۆ ئەستێرەی بارسێلۆنا و ئەنتوان گریزمان هێرشبەری ئاتلەتیکۆ بەرزبوونەوەی زۆری بەخۆیەوە بینیوە و نرخی ئەو دوو یاریزانە لە بۆرسەی یاریزانان بۆ 150 ملیۆن یۆرۆ بەرز بووەتەوە، ئەوەش واتای ئەوەیە نرخی فرۆشتنیان لەو بڕە پارەیە زیاتریش دەبێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر