بارسا دەرگای رۆشتنی بۆ دێمبیلێ واڵاکرد

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بڕیاریدا عوسمان دێمبیلێ لە وەرزی گواستنەوەی زستانە بفرۆشێت.

دێمبیلێ لە ساڵی ٢٠١٧ لە یانەی بروسیا دۆرتمۆند هاتە بارسا و بڕی ١٠٥ ملیۆن یۆرۆی بۆ تەرخانکرا، ئامانجیش لە کڕینی، پڕکردنەوەی شوێنی نەیمار بوو.

ماڵپەڕی گۆڵی وەرزشی ئاشکرایکردووە کە یانەی بەرشەلۆنە ئامادەیی نیشانداوە ئەو یاریزانە بفرۆشێت ئەگەر بێت و بڕە پارەیەکی گونجاوی پێشکەش بکرێت.

هەر بەگوێرەی ئەو ماڵپەڕە، یانەکانی ئەرسناڵ و چێڵسی و لیڤەرپوول گرنگی بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدەن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا