مێسی پلانی گەڕانەوەی نێیمار دادەڕێژێت

یاریگا

وا دیارە تا ئێستاش لیۆنێل مێسی، هیوای ئەوەی هەیە کە جارێکی دیکە نێیمار جۆنیۆر بۆ یانەی بارسێلۆنا بگەڕێتەوە و ئەم جارە ڕیزەکانی پاریس جێ بهێلێت.

ڕۆژنامەی (ئەندیبەندت) ی بەریتانی بڵاویکردوەتەوە کە مێسی بزوێنەری سەرەکی پڕۆسەی گەڕانەوەی نێیمار جۆنیۆرە بۆ یاریگای کامب نو لە بارسێلۆنا بۆ ئەمەش لەگەڵ کارگێڕی یانەکە لە هەوڵدایە، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە نێیمار دوای ئەوەی زانی کە جارێکی دیکە لە دەستەبەرکردنی خەڵاتی بالۆن دۆر دوورە، هەست بە بێزاری دەکات و خوازیارە جارێکی دیکە بۆ بارسێلۆنا شان بەشانی مێسی یاری بکاتەوە، ئەوەش هەمان هەستی مێسییە کە دەیەوێت بەگەڕانەوەی نێیمار براسا بەهێزتر بکات و زیاتر پاڵییوانی بەدەست بهێنن، بەتایبەتی چامپیۆنزلیگ کە لە چەند ساڵی ڕابردوو بارسا نەیتوانیوە بەدەستی بهێنێت.

هەروەها دەربارەی تێچوونی گەڕانەوەی نێیمار ڕۆژنامەکە ئاماژەی کردوە کە بارسێلۆنا لەوساتە ناتوانێت زیاتر لە 200 ملیۆن پاوەنی ئیستەرلینی بۆ گەڕانەوەی نێیمار سەرف بکات بۆیە هەوڵ دەدات عوسمان دیمبلی بخاتە نێو مامەڵە کردنەکە تا تێچوونی گرێبەستەکە کەمتر بکاتەوە.

ئاشکرایە کە نێیمار جۆنیۆر، کە تا ئەوساتەش ئامانجی سەرەکی ڕیال مەدریدە پارساڵ بەشکاندنی گرێبەستەکەی بە بری 222 ملیۆن یۆرۆ لە بارسێلۆنا پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمانی فەرنسی کرد.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر