ماتویدی بە بەهێزی ڕۆنالدۆ سەرسامە

یاریگا

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا پلیز ماتویدی، یاریزانی فەرەنسی یانەی یۆڤێنتۆس سەرسامی خۆی بە ئاستی ڕۆناڵدۆ دەربڕی و ڕایگەیاند کە ئەو کاری وا دەکات کە یاریزانانی دیکە ناتوانن بیکەن.

لەم بارەیەوە ماتویدی بە رۆژنامەی (توتو میرکاتۆ)ی ئیتاڵی گوتوە کە ئەوان لەگەڵ هاتنی ڕۆنالدۆ هەست بە بەهێزی خۆیان دەکەن و ئەو سەرکردەیەکی مەزنە لە نێو یاریگا، بەڕاستی تووشی سەرسوڕمانی کردم دوای ڕۆژی یارییە قورسەکەی بەرانبەر مان یۆنایتد بینیم، کە دوای ئەو هەموو هیلاکییەی یارییەکە و ڕێگا کە مەشقی دەکرد و پێی گوتم کە دەبێت هەمیشە لەسەر ئەو کارە بەردەوام بم، ئەو جیاوازە و نموونەیەکی دیاری یاریزانی ڕاستەقینەی تۆپی پێیە”.

ئاشکرایە کە یانەی یۆڤی بە 28 خاڵ پێشەنگی سێریا A ئیتاڵیای گرتوە، هەروەها لە پاڵەوانێتی چامپیۆنزلیگیش بە 3 سەرکەوتن و 9 خاڵ پێشەنگی گروپەکەی داگیر کردوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر