لامپارد: ئاهەنگ ناگێڕم ئەگەر لە چێڵسی ببەینەوە

یاریگا-

فرانک لامپارد ئەستێرەی پێشووی یانەی چێڵسی و راهێنەری ئێستای دێربی کاونتی دەڵێت ئەگەر یانەکەی شکست بە چێڵسی بهێنێت ئەوا ئاهەنگ ناگێڕێت کاتێک هەردوو یانە بەیەک دەگەن لە جامی خولی ئینگلیزیدا.

ئەمشەو چێڵسی و دێربی رووبەرووی یەکدەبنەوە، لەو یارییەی ستامفۆرد بریج بەخێرهاتنەوەی ئەفسانەیەکی یانەکەی دەکات وەکو میوان. لامپارد سەبارەت بەو یارییە وتی “بۆ من ئاسانە کە خۆشی دەرنەبڕم ئەگەر بردمانەوە، چونکە ئێرە وەکو ماڵی خۆم سەیر دەکەم. ئەو کاتەشی وەک یاریزان گۆڵم دژیان تۆمارکرد ئاهەنگم نەگێڕا. زۆر رێزی ئەم یانەیە دەگرم بۆ هەموو ئەوانەی بۆ منیان کردووە خۆیان و هاندەرانیش، بۆیە شەوێکی تایبەت دەبێت”.

فرانک لە نێوان ٢٠٠١ بۆ ٢٠١٤ درێسی چێڵسی پۆشیوە و لەو ماوەیەدا ٤٢٩ یاری ئەنجامداوە و ١٤٧ گۆڵی تۆمارکردووە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا